ئەم هەفتەیە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەت موچە وەردەگرن

کوردستان

03/10/2021‌ 3093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێم سەرەرای نەناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا، خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوەو بڕیارە سبەینێ دوو شەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکات رۆژی سێشەممە مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی حوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، وەزارەتی گواستنەوەو سەرجەم دەستەكان دابەشدەکرێت.

بریار بوو لەە ٢٥ی مانگی رابردووەوە تا سەری مانگ سەرجەم وەزارەت و دەستەو دەزگاکانی حکومەت موچە وەربگرن، بەڵام تائێستا بەشێکی کەمی وەزارەتەکان موچەیان پێدراوە.