کۆمپانیای فەیسبووک روونکردنەوە لەسەر وەستانى ئەپەکانى دەدات

هەمەڕەنگ

04/10/2021‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای فەیسبووک روونکردنەوە لەسەر وەستانى ئەپەکانى دەدات و رایدەگەیەنێت لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەن.

کاتژمێر ٦ی ئێوارەى ئەمڕۆ فەیسبووک و سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکە لەکار وەستان و لە راگەیەنراوێکیشدا کۆمپانیای فەیسووک رایگەیاندوە، هەندێک لە بەکارهێنەرانى فەیسبووک رووبەروى گرفتى وەستانی ئەپەکانى تۆڕەکەیان بوونەتەوە، بەڵام لەماوەیەکى کەمدا چارەسەرى دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکردوە،ئێستا لەکارکردندان بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی بکەنەوەو داوای لێبوردنیش دەکات لەو دۆخەى دروست بووە.

هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامیش لە تویتێکدا لەبارەى وەستانى ئەپەکانییەوە روونیکردوەتەوە کە ئینستاگرام و هاوڕێکانی ئێستا بە کاتێکی کەمێک سەختدا تێدەپەڕن.. سەبرتان هەبێت لەگەڵمان و سەرقاڵی چاککردنەوەین.

س.هـ