شارپرێس:
پاندۆرا زانیارى گرنگ له‌چوارچێوه‌ى ڕاپۆرتێكدا ئاشكراده‌كات له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتداران‌و گه‌وره بازرگانه‌كانى جیهان، وه‌كو ئاماژه‌ى پێكردوه، "پاندۆرا دەستەواژەیەکە بۆ ئابڕوچونێکی گەورەی نهێنی ئاشکراکراو"، وه‌كو باسكراوه، ئه‌وه‌ى ئاشكرابوه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، نزیكن له12 ملیۆن بەڵگەنامەى زۆر ورد‌و نهێنى له‌سه‌ر 300 کەسایەتی سیاسی لە90 دەوڵەتى جیاجیاى جیهان.
پاندۆرا ئه‌وه‌ى ڕونكردۆته‌وه، 600 ڕۆژنامەنوس لە117 دەوڵەت لەڕێگەی 14 سەرچاوەوە لەماوەی چەند مانگێکدا، ئه‌و ژماره زۆره‌ى بەڵگەنامەیان دەستکەوتوەو لەم هەفتەیەشدا چاپی ده‌کەن‌و بڵاوی ده‌کەنەوە.
بەگشتیی 300 کەسایەتی سیاسی لە90 دەوڵەتەوە، تێوەگلاون لەوەبەرهێنان‌و بازرگانیکردنی نایاسایی‌و گەندەڵیەوە، لەڕێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوەی وڵاتی خۆیان سامانەکانیشیان شاردۆتەوە.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ناو پرۆسەى گه‌ڕان‌و بنكۆڵكاریه‌كان، لەلایەن یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی بنکۆڵکاری نێودەوڵەتیەوە بەدەستهێنراوە كه بارەگاکەی لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، لەگەڵ 140 دەزگای ڕاگەیاندنی جیهانیدا کاریانکردوە، كه ئه‌وه‌ش به‌یەکێک لەکارە گەورەکانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت، چونكه وه‌كو ئاماژه‌یان پێكردوه، پێشتر کاری لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، لەناو ئەو دەزگایانەى به‌شداریی ئاماده‌كردنى ڕاپۆرته‌كان‌و بنكۆڵكاریه‌كانیان كردوه، بی بی سی پانۆراماو ڕۆژنامەی گاردیان لەبەریتانیاوە بەشداریانكردوه.
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى سه‌ره‌تایی پاندۆرا، بەڵگەنامەکان بریتین لە 6.4 ملیۆن نوسراو، سێ ملیۆن وێنە، یەک ملیۆن زیاتر نامەی ئیلیکترۆنی، نیو ملیۆن خشتەی زانیاری، كه كۆى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه "به‌ڵگه‌نامه‌ى ئابڕوبه‌ره‌ن".
له‌ورده‌كاریدا هاتوه، "پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، یەکێکن لەگەندەڵترین پارتەکانی ئەوروپا، زۆرترین ڕێژەی گەندەڵیان کردوە، شاى ئەردەن، 70 ملیۆن جونەیهی ئەسترلینی لەکڕینی موڵک لەدەرەوەی وڵاتەکەی خەرجکردوە به‌تایبه‌ت لەبەریتانیاو ئەمریکا، لەڕێگەی کۆمپانیای موڵکەکەکانی سەرا".
ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ته‌وه، "خێزانی دەسەڵاتداری ئازەربایجان، 400 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینیان خەرجکردوە لەبەریتانیا بۆ کڕینی موڵک، هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی چیک کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی بەکارهێناوە بۆ کڕینی دوو ڤێلا لەفه‌رنسا، بەرامبەر 12 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".
باسى خێزانی سەرۆکی کینیا (ئۆهۆرۆ کینیتا)ش كراوه كه زنجیرەیەک کۆمپانیای دەرەکی بۆماوەیەکی زۆر هەبوە، "بەگشتیی 300 کەسایەتی سیاسی لە90 جیهانه‌وه، تێوەگلاون لەوەبەرهێنان‌و بازرگانیکردنی نایاسایی‌و گەندەڵی‌و لەڕێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوەی وڵاتی خۆیان، سامانەکانیان شاردۆتەوە".
ناوى (لاکشمی کۆمار) هاتوه لەدەزگای گڵۆباڵ فاینانشیاڵ ئینتگریتی ئەمریکی كه وتویه‌تى:"ئەوکەسانە ئەتوانن پارەکانیان بگوازنەوە یان ڕایبکێشنەوەو بیشارنەوە، لەڕێگەی ئەو کۆمپانیانەی بەناوی نهێنیەوە بەکاریان دێنن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ساڵی 2003 دزەکردنی ئەژمارە دەرەکیەکان بڵاوکرایەوە كه 2.5 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، ساڵی 2016ش بەڵگەنامەکانی پەنەما بڵاوکرایەوە، 11.5 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، بەڵگەنامەکانی بە‌هەشت (پارادایس) ساڵی 2017 بڵاوکرایەوە كه 13.4 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتبوو، بەڵگەنامەکانی باندۆرا ساڵی 2021 بڵاودەکرێتەوە كه 11.9 ملیۆن بەڵگەنامەی لەخۆگرتوە.
لەبەرامبەریشدا، سەرکردەکانی وڵاتان ئەم زانیاریانە ڕەتدەکەنەوە، دەڵێن بەهەڵە ناویان لەبەڵگەنامەکاندا هاتوە، بۆ نمونه (ڤلادمێر پوتین، شای ئوردن، مەلیک عەبدوڵڵای دوم کوڕی حسێن)، لەناو ئەو 35 سەرکردەیەدان كه ناویان هاتوە لەبەڵگەنامەکاندا، هەردوکیان جەختیانكردۆته‌وه، هیچ هەڵەیەکیان نەکردوە.
دیوانی شای ئوردن، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت:"ئەو زانیاریانە ڕاست نین، هەندێک زانیاریەکانیان بەهەڵە بەکارهێناوە، بونی هەندێک باڵەخانە لەبەریتانیاو ئەمریکا، بەشێوەیەکی نهێنی نییەو لەسەر خەرجی شاهانەی ئوردن کڕدراون".
ش.هـ