ئەنجومەنى خۆسەری شنگال: بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین پارتى بگەڕێتەوە شنگال

کوردستان

06/10/2021‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حەسۆ ئیبراهیم جێگری ئەنجومەنی خۆسەری دیموكرات لە شەنگال رایگەیاند، بە روون و ئاشكرایی دەڵێن رێگا نادەین پارتی بگەڕێتەوە شەنگال، نەك تەنها ئێمە دژی ئەوەین كە پارتی بگەڕێتەوە، بەڵكو تەواوی خەڵكی شەنگال رێگا نادەین  بگەڕێتەوە.
باسی لەوەشكرد ئەو رۆژەی وەفدەكەی پارتی هات خەڵكی شەنگال بە ژن و كچ و پیاو رژانە سەر شەقامەكان، وتیشی:دەیا نجاری تر پارتی هەوڵبدات سەردانی شەنگال بكات بێسوودە، چونكە ئێمە قبوڵ ناكەین جارێكی تر پارتی بگەڕێتەوە .
حەسۆ ئیبراهیم بۆ "هاوڵاتى وتوویەتى پارتی بەنیازی بانگەشە نەهاتبوو، بەڵكو دەیویست جارێكی تر بارەگای خۆی بكاتەوە، چونكە شاندەكە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێل بوون ، جگە لەمەش هێزێكی گەورەی لەگەڵ بووە، دەیانویست جارێكی تر ئیرادەی خۆیان لەسەر خەڵكی شەنگال بسەپێنن، ئێمەش ئەو شتە قبوڵ ناكەین.

هەروەها باسى لەوە کردوە، ئەگەر تەنها كاندیدەكانی پارتى بێن و بۆخۆیان بانگەشە بكەن هیچ كێشەیان نیە و ئەوان بەرگرییان لێ‌دەكەن تا دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، هەر كەسێك دەستدرێژییان بكاتە سەر یان رەفتارێكی ناشیرینیان لەگەڵ بكات ئەوان لێی بەرپرسن.

لەچەند رۆژى رابردوودا پارتى ویستى بارەگاکانی لە شنگال بکاتەوەو کاندیدەکانیشى بە خەڵک بناسێنێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانى پاراستنى شنگال رێگەیان پێ نەدرا، ئەوەش پارتى توڕەو نیگەران کرد.

س.هـ