لەشەوی شەممەوە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانى هەرێم دادەخرێن

ئابوری

07/10/2021‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرێوەبەرایەتى گومرگی هەرێمى کوردستان بڕیاریدا کە لە کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە تا کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی دووشەمە هاتوچۆ لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانى هەولێرو سلێمانی دەوەستێت.

لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتى گومرگی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کە سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فرۆکەکانى هەرێم بەهۆى هەلبژاردنی پەرلەمانى عێراقەوە

لە لایەکى دیکەشەوە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە کاتژمێر (٩)ی شەوی شەممە تا کاتژمێر (٦)ی بەیانی رۆژی دووشەمە هەموو جموجوڵێکی هاتن ــ رۆشتنی دەوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە سەرجەم هاوڵاتییان و خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان و گەشتیاران و بازرگانان ئاگاداربن کە لەو کاتەدا لە دەروازەکەدا هاتوچۆ ناکرێت.

داخستنى ئەو دەروازەیە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی پێشوەختەى عێراقەوە هەیە کە بڕیارە سبەینێ هەینى دەنگدانى تایبەت بەڕێوە بچێت و رۆژی یەک شەممەش دەنگدانى گشتى بەڕێوە بچێت.

س.هـ