سالار مەحمود: بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگداندا گەرم و گور نابێت

ڤیدێۆ

07/10/2021‌ 1474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكات، ئەوەی دەبینرێت بەشداری هاوڵاتیان گەرموگوڕ نابێت و بۆ ڕێگری لە ساختەكاری پێی باشە هاوڵاتیان بەشدای دەنگدان بكەن.
سالار مەحمود پەرلەمانتارى پێشووی یەکێتى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، ئەم بانگەشەیە بەراورد بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو بەریەككەوتن ڕووینەدا و تەشهیر كەمكرا، بەتایبەت ناوزڕاندن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نا شایستە و هەوڵدان بۆ تێكشكاندنی كەسایەتی یەكتر ڕووینەدا و هەڵمەتی تیژی لایەنەكان بۆسەر یەكتری ڕووینەدا.
سەبارەت بە ڕێژەی بەشداریكردن  ناوبراو ئاماژەى بەوە کرد، چەند بەشداری بكرێت یان نا چەند كورسی بۆ پارێزگاكان دانراوە ئەو ژمارەیە دەچێتە بەغدا، بەپێی سیستەمەكەش هەر كاندیدێك زۆرترینی هێنا بە پێی ڕیزبەندی و بەپێی ژمارەی كورسییەكانی ئەو بازنەیە سەردەكەون، كۆمسیۆن ڕێژەی بەشداری نەكردووەتە پێوەر بۆ شەرعییەتدان بە هەڵبژاردنەكە.

سالار مەحمود روونیدەکاتەوە هۆكاری بێئومێدبوونی خەڵكی لەبەر ئەوەیە کە لە عێراقدا پۆستەكان بە پارەی زۆر كڕێن و فرۆشتنی پێوەدەكرێت و پەرلەمانتاران بەشێك بوون لەو مامەڵانە، ئەمەش وایكرد بێهیوایی بخاتە ناو هاوڵاتیانەوە و هیوایەكیان بە هەڵبژاردن نەبێت.
لەبارەی ساختەكارییەوە ناوبراو وتی: ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر ڕێگری لە ساختەكاری دەكات و كەسێك ناتوانێك دووجار دەنگ بدات یان لە جیاتی كەسێكی تر دەنگ بدات.
س.س