شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى چونه‌ته گوندێكى كوردنشین له‌سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان‌و له‌سێ ماڵ شه‌ش مۆبایلیان بردوه‌و دواتر به‌ره‌و چیاى قه‌ره‌چوغ هه‌ڵاتون.
غازى فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزى خۆبه‌خشى پێشمه‌رگه له‌سنورى (مه‌خمور ـ گوێڕ) تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11ى شەو پێنج چەکداری داعش بەجلوبه‌رگى سەربازیه‌وه چونەته ناو گوندی لهێبان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "گونده‌كه كوردنشینه‌و نزیكه‌ى 40 ماڵى تێدایه، كاتێك داعش چۆته گونده‌كه ته‌نها توانیویانه بچنه سێ ماڵ‌و مۆبایله‌كانیان بردون، دواتر هاوڵاتیانى گوندەکە تەقەیان لێكردون‌و داعشەکانیش بەرەو چیاى قەرەچوغ هەڵاتون".
به‌وته‌ى غازى فه‌یسه‌ڵ، "مەبەستی داعشەکان له‌چونه ناو ئه‌و گونده، ڕفاندنی هاوڵاتیان بوەو دواتر كه زانیویانه ئه‌وه‌یان بۆ ناكرێت، هه‌وڵیانداوه به‌ڕێگه‌ى دیكه وه‌كو بردنى مۆبایله‌كانیان سەرانەیان لێ بسه‌نن‌و بیان ترسێنن".
ئه‌وه‌شى وت:"دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى گونده‌كه ڕوبه‌ڕوى داعش بونه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كان له‌كاتى هه‌ڵاتنیاندا چه‌ند مۆبایلێك له‌وانه‌ى له‌هاوڵاتیانیان سه‌ندبوو لێیان به‌جێماوه".
ش.هـ