شارپرێس:
له‌یه‌ك خوێندنگه‌ى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین 16 مامۆستا توشى كۆرۆنا بون‌و به‌گشتیش له‌سنورى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه 36 مامۆستا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان.
د. ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ به‌میدیاى پارتى وتوه، "لەدوو هەفتەدا ژمارەی توشبانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە به‌شێوه‌یه‌ك قاوشەکان پڕبون‌و ڕەوشەکە مەترسیدارەو خەریکە لەتوانای تەندروستی دەردەچێت".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى، "ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه بكاته‌وه ئه‌مجاره‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌ترسیه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بێباكه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ش زۆر به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه، ژمارەیەک لەتوشبوانیش تەندروستیان ناجێگیرە".
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، لەهەفتەیەکدا 18 کەس لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو لەته‌نها قوتابخانەیه‌كى سنوری په‌روه‌رده‌ى پشدەریش لەکۆی 18 مامۆستا 16یان توشی کۆرۆنا بونه‌و به‌گشتیش له‌سنورى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه 36 مامۆستا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان.