ریاڵمی نەوەیەكی نوێی مۆبایلێكی تایبەتمەند ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

14/10/2021‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ریاڵمی چینی لە پلانیدایە زنجیرەیەك مۆبایلی نوێ بە تایبەتمەندی ئاست بەرز و نەوەی ئینتەرنێتی پێنجەم 5G رابگەیەنێت.

یەكێك لەو مۆبایلانە مۆبایلی Narzo 50 Pro یە كە خاوەنی شاشەیەكی ئەمۆلیدە بە رونی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ هەروەها توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری MediaTek Dimensity 800 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 6 / 8 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 256 گێگابایتە.

مۆبایلە نوێیەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی (64+8+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی رووخساری هەیە.

جێگەی باسە توانستی پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێرە و تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای بە توانای 33 وات هەیە.

رەنج رەسول