شارپرێس:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخى یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 84 دۆلار.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Oilprice"ی جیهانیی تایبه‌ت به چاودێریكردنی نرخی نه‌وت له جیهان بڵاویكرده‌وه، له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی وزه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برێنت به 84 دۆلار و 65 سه‌نت ماڵه‌كه‌ی پێوه كرا.
هاوکات هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی قورسی عێراق به 81 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوە.
لەماوەى چوار ساڵى رابردوودا ئەمە یەکەمین جارە نرخى نەوت بگاتە ٨١ دۆلار ئەوەش تۆمارکردنى نرخێکى پێوانییە، لەماوەى سێ هەفتەى رابردوودا بەشێوەیەکى خێرا نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بین.
س.هـ