وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای چینی ئەوەندەی دارستانێکی گەورە سوود بە ژینگە دەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

15/10/2021‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی ئۆنلاین"ی چینی، لە شاری دۆنهانگی سەر بە هەرێمی گانسۆنی رۆژئاوای چین وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانای 100 مێگاوات کراوەتەوە کە لەلایەن گرووپی شۆهانگ بۆ تەکنەلۆژیای ئاست بەرز دیزاین و درووستکراوە، کە یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی لەوجۆرەیە لە جیهاندا.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەکە، وێستگە نوێکە لە 12000 ئاوێنەی گەورەی پێچەوانەکردنەوەی رووناکیی و تاوەرێکی مژینی گەرمی پێکهاتووە.

باس لەوەکراوە کە وێستگەکە دەتوانێت بەدرێژایی رۆژ کارەبا بەرهەمبهێنێت و ساڵانەش 390 کیلۆوات/ کاتژمێر بەرهەمبهێنێت، هەروەک دەتوانێت ساڵانە 350 هەزار تۆن گازی دووەم ئۆکسیدی کارۆن کەمبکاتەوە، بەوەش سوودەکەی بۆ بواری پاراستنی ژینگە ئەوەندەی دارستانێکە کە رووبەرەکەی 6.6 هەزار هێکتار بێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی