شارپرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ سێ
ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژی سێ شه‌مە، ئاسمانى هه‌رێم نیمچه
هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینى نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تریشقه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه
پێشبینى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌وربێت پله‌كانى گه‌رما به
(5-7) پله دابه‌زێت به به‌راورد له گه‌ڵ پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆدا و خێرایى با
(10-20) كام/ك.
ڕاشیگه‌یاندووه:
ڕۆژی سێ شه‌ممه ئاسمانى هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینى
نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تریشقه به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر
و ناوچه‌كانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین وه پله‌كانى گه‌رما به نزمى ده‌مێنێته‌وه وه‌كو
ڕۆژانى پێشوو.
س.س