وەزارەتی دارایی هەرێم کێشەی مامۆستایانی وانەبێژی چارەسەرکرد

کوردستان

27/10/2021‌ 1183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی دارایی بۆ چارەسەکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد، ئەوەش لە دوای 18 ڕۆژ لە خۆپیشاندانی بەردەوامی ئەو مامۆستایانە.

بەگوێرەی نوسراویک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری  دارایی و ئابووریی هەرێمی لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە 27/10/2021 لەسەرەو لەلایەن میدیاکانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بڵاوکراوەتەوە رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچو.

ڕێنماییەکە ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوەو تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021 ، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان  و  لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.