شارپرێس:
توێژەران لە زانكۆی ئێكستەر گەیشتون بە
دەرئەنجامێك كە مرۆڤ ئەگەر لە كاتێكی دیاریكراو بچێتە سەر جێگەی نوستنەكەی مەترسی
نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی %25 لەلای ئەو كەسە كەم دەبێتەوە.
زانایان بە وردیی تێبینی نێوان كاتی نوستن و
جەڵتەی دڵ و مێشكیانكردووە و هێمایان بۆ ئەوە كردووە، نوستن لە كاتی ئاڵوتیندا كە
دەكاتە نێوان كاتژمێر 10 بۆ 11 ی شەو، مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە كەم
دەكاتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی پێگەی میدیك فرۆم،
زانایانیان جەختیان لەوە كردووەتەوە، نوستن لە دوای نیوەی شەو مەترسیدارە، چونكە
كەسەكە لە تیشكی رۆژی بەیانیان بێبەش دەبێت و لەرووی تەندروستییەوە زیانی پێدەگات.
رەنج رەسول