گالیسکەکەی ناسا ڤیدیۆی فڕینی هێلیکۆپتەری ئینجینویەتی لەسەر مەریخ تۆمار دەکات

هەمەڕەنگ

21/11/2021‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی (ناسا) لەپێگەی فەرمی ئاژانسەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێزدەیەم فڕینی هێلیکۆپتەری Ingenuity لەسەر مەریخ بڵاوکردۆتەوە.
Ingenuity هێلیکۆپتەرێکە کە چێوەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت و لەڕێگای گالیسکەی پێرسڤێرانسەوە رەوانەی سەر هەسارەی سوورکراوە.

ناسا باسی لەوەکردووە کە لە ٤ی ئەیلولدا، ئینجینویەتی سێزدەهەمین فڕینی خۆی ئەنجامداوە کە ١٦٠.٥ چرکەی خایاندووە.

لەگەڵ ئەوەی مێژووی تۆمارکردنەکە کۆنە، بەڵام ناسا ئێستا ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە کە لەڕێگای کامێرایەکی مایکرۆی گالسیکەکە لەجۆری ماستکام-زی تۆمارکراوە.

رۆژی 20ی شووبات، ئاژانسی فڕین و بۆشاییگەریی نیشتمانیی ئەمریكا (NASA) یەکەم گالیسکەی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ.

لە 23ی شووبات، ئاژانسی ناسا یەکەم ڤیدیۆی کاتی نیشتنەوەی گالیسکەکەی لەسەر مەریخ بڵاوکردەوە، لەکاتی نیشتنەوەیدا گەڕۆکەکە تەپوتۆزی لەسەر هەسارەکە دروستکردووە. لەگەڵ نیشتنەوەشی کارمەندانی ئاژانسە ئەمریکییەکە دەست بە هاوارکردن و دەربڕینی خۆشی و چەپڵەلێدان دەکەن.

ئەمریکا بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا وێنە و ڤیدیۆی سەر مەریخ لە نزیکەوە نیشانبدات. ناسا 25 کامێرا و دوو مایکی بە گالیسکەکەوە لکاندووە.

وەرگیران: ئاکۆ ئاڵی