شارپرێس:
كۆمپانیای رۆلس رویسی بەریتانی فڕۆكەی "Spirit of Innovation" ی راگەیاند كە خێراترین هۆكاری گواستنەوەی كارەباییە لە
جیهاندا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە،
فڕۆكەكە 623 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت، هەروەها لە ماوەی 202 چركەدا
دەتوانێت 3000 مەتر بەرز ببێتەوە.
ژمارە پێوانەی خێرایی فڕۆكەی پێشوو تەنها
555.9 كیلۆمەتر بووە لە كاتژمێرێكدا، هەروەها بە 262 چركە 3000 مەتر بەرز
بووەتەوە.
ئەندازیارانی فڕۆكەكە ئاشكرایان كرد،
بزوێنەری فڕۆكەكە 400 كیلۆواتە و پاترییەكی بۆ جێگیركراوە كە تا ئێستا هیچ
پاترییەك لەو شێوەیە بەهێز نەبووە.
رەنج رەسول