شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمى هاوڵاتیه‌ك له‌شه‌قامى مه‌وله‌وى شارى سلێمانى دۆزرایه‌وه‌و ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:"له‌سه‌رمادا ڕه‌قبۆته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی ته‌ندروستى خێرا له‌سلێمانی ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لەشەقامی مەولەوی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە.
ئاشكراشیكردوه، ھاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1956 واته ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌و کوردە، بەھۆى سەرماوە ڕەقبوەتەوەو گیانی لەدەستداوە.
ش.هـ