گەنجێک بەنەشتەرگەریی خۆی دەکات بەبونەوەری ئاسمانیی

هەمەڕەنگ

25/11/2021‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گەنجێکی فەرەنسیی تەنها بۆئەوەی لەبونەوەرە ئاسمانییەکان بچێت، چەندین نەشتەرگەریی ترسناک ئەنجامدەدات‌و ڕوخساری خۆی دەشێوێنێت‌و گوێکانی لێدەکاتەوەو پەنجەکانیشی دەبڕێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی، ئەنتۆنی لۆفریدۆی تەمەن 33 ساڵ جگە لەو نەشتەرگەریانە، هەر بۆئەوەی لەبونەوەرە ئاسمانییەکان بچێت هەموو جەستەی خۆی کردۆتە تاتۆ، بۆئەوەش لەهەژماری تایبەتی خۆی لەئینستاگرام چەندین وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە تاوەکو ئەنجامەکانی نەشتەرگەرییە ترسناکەکانی ئاشکرابکات.

گەنجە فەرەنسییەکە پێشتریش نەشتەرگەریی بۆ لابردنی گوێکانی ئەنجامداوەو زمانیشی شەق کردوەو کردویەتی بەدوبەشەوە.

ئەوکارەی گەنجەکە کاردانەوەی جیاوازی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتۆتەوە، وەک ئەوەی یەکێک بۆی نوسیوە "لەیەک کاتدا بێزارکەرو جوانیشە، بەڵام من ناتوانم کارێکی لەو شێوەیە بکەم، یەکێکی تریش نوسیویەتی: سەد لەسەد بێڕێزیی تێدایەو لەکۆتاییدا لەکارەکەی پەشیمان دەبێتەوە".

و: ئاکۆ ئاڵی