ناردنەوەی پەنابەرە کوردەکانی بیلاڕوسیا "بەزۆرەملێ" دەستیپێکرد

کوردستان

25/11/2021‌ 1717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیلاروسیا هەڵمەتی "بە زۆر" ناردنەوەی کۆچبەرە کوردەکانی دەستپێکرد و سبەینێ هەینی فڕۆکەیەکی کۆچبەران دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

بە پێی زانیاریەکانی شارپرێس، وڵاتی بیلاروسیا بە زۆرەملێ و ناچاری بەشێکی زۆری کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەو، کە لە نێو شارەکان ماونەتەوەو لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە سێ فرۆکەی تایبەت زیاتر لە 700 کۆچبەر رەوانەی عێراق و ھەرێم دەکرێنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە شارپرێسی راگەیاند،  بەشێکی زۆر لە کۆچبەران لە ھۆتێل و شوقەی مانەوەیان دەستگیرکراون، راستەوخۆ گەیەندراونەتە فرۆکەخانەو رەوانەی عێراق دەکرێنەوەو کە لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە دەگەرێنەوە.

فرۆکەی یەکەم شەوی پێنج شەممە بەرێکەوتوەو فرۆکەی دووەم کەمێکی تر بە رێ دەکەوێت و سبەی بەرەبەیانیش فرۆکەی سێیەم بەرێ دەکەوێت و لە ئێستادا لە فرۆکەخانەی مینسک قەرەباڵخیەکی زۆری کۆچبەران دروست بوە، بەشێکی زۆری کۆچبەران بە نیگەرانی و دڵشکانەوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوەیان چونکە بە زۆرەملێ دیپۆرت دەکرێنەوە.