شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا، ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌ته‌واوى ڕه‌تكرده‌وه‌و داواى له‌دادگاى فیدڕاڵى كرد به‌ده‌ر له‌كاریگه‌رى سیاسى بڕیاربده‌ن.
ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، به‌ته‌واى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، پێشتر ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ئاماده‌كراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كۆمسیۆن‌و ده‌سته‌ى دادوه‌رى كاریان له‌سه‌ر تانه پێشكه‌شكراوه‌كان نه‌كردوه‌و به‌تایبه‌ت داواكردنى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستى سه‌رجه‌م وێستگه‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كان.
له‌كۆتاییدا ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى داوا له‌دادگاى فیدڕاڵى ده‌كات كه ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و دادگا ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى مێژویی‌و داواده‌كه‌ن بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى دادپه‌روه‌رانه‌بێت‌و به‌دوربێت له‌كاریگه‌رى سیاسى.
دوێنێ 30-11-2021 ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق دواى 50 ڕۆژ ڕاگه‌یه‌ندراو ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه.
ئ.ق