شارپرێس
دواینوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانى گوندی خانەسوری شەنگالیان کردو بەهۆیەوە، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال گیانی لەدەستدا.
دوای بە ئامانجگرتنی فڕۆكەكەی لەلایەن فڕۆكەی بێفڕكەوانی توركیاوە مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەكاتی هێرشەكەدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال هەردوو منداڵەکەشی لەگەڵدابووە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە لە ئۆتۆمبێلەکەدا ڕزگارکراون.
س.س