شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕیی بۆردومانی قەزای شەنگالیان دەستپێکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی پێگەیەکی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان لە کۆمەڵگەیەکی خانەسور کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هۆڵێکیان لە لالش کردووەتە ئامانج کە لەو کاتەدا شەڕڤانانی تیادا بوون.
سەرچاوەکەی شارپرێس باسی لەوەکرد، بەهۆی چڕی بۆردوومانەکانەوە تا ئێستا زیانە گیانیی و مادییەکان نەزانراون.