زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی "ئایفۆن 15" ئاشکرا دەکەن

هەمەڕەنگ

31/12/2021‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانیارییە دزەپێکراوەکان دیارترین ئەو تایبەتمەندیانەی ئاشکراکردووە کە لە ئایفۆن 15 دا دەبێت، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە تاوەکو ساڵی 2023  نەکەوێتە بازاڕەکانەوە.

پێگەی " gsmarena" ئاشکرایکردووە، کە ئەو زانیارییە دزەپێکراوانە باس لە زنجیرەی ئایفۆن 15 دەکەن، هەرچەندە لەئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ خۆی بۆ وەشاندنی مۆبایلی ئایفۆن 14 لەمانگی ئەیلوولی داهاتوو ئامادە دەکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆن 15 پڕۆ هیچ دەرچەیەکی تایبەت بە سیماکارتی نابێت، بەڵکو ئەم ڤێرژنە نوێیەی ئایفۆن بەتەواوەتیی پشت بە تەکنەلۆژیای eSIM بۆ پەیوەندییەکان دەبەستێت.

ئەوەش هاتووە کە چاوەڕواندەکرێت ئایفۆن 15 پڕۆ پشتگیری دوو چیپی "ئی سیم" بکات، ئەمەش مانای وایە بەکارهێنەر دەتوانێت لەیەک کاتدا پەیوەندیی بە دوو لە تۆڕەکانی مۆبایلەوە بگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لابردنی دەرچەی تایبەت بە سیمکارت لە زنجیرەی ئایفۆن 15 لەهەنگاوە پێشبینیکراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵدایە، بەوپێیەی بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیاکەش لێدوانیانداوە بەوەی دەیانەوێت مۆبایلەکانی ئایفۆن لەداهاتوودا بێ هیچ دەرچەیەکی سیمکارت بێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی