به‌ڕێگه‌یه‌كى سه‌یر ئیسرائیل کارەبا بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

02/01/2022‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی، دوو زانای ئەو وڵاتە کە سەر بەپەیمانگای ئیسرائیلی بۆ تەکنەلۆژیاو پەیمانگای لێکۆڵینەوەکانی زانستی دەریاو زەیاکانن، ڕایانگەیاندوە، ڕێگایەکی نوێیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دۆزیوەتەوە کە ئەویش دەرهێنانییەتی لەگیای دەریاکان، بێ زیانگەیاندن بەژینگە.

ئەو دوو زانا عیبرییە وتویانە لەبنەڕەتەدا بیرۆکەکە بریتییە لەبەکارهێنانی بونەوەرە زیندوەکان وەک سەرچاوەیەکی تەوژمی کارەبایی لەخانە سوتەمەنییە میکرۆبییەکانەوە، بەشێوەیەک بەکتریایەکی دیاریکراو دەتوانێت ئەلیکترۆنەکان بۆ خانە کارۆکیمیاییەکان بگوازێتەوەو دواتر بەهۆیەوە تەوژمی کارەبایی دروستبێت.

لەکەناراوەکانی دەریای سپیی ناوەڕاست چەندینجۆری جیاوازیی گیایی دەریایی گەشەدەکەن، وەک Ulvaیان کاهوی دەریا، کە لەپەیمانگای لێکۆڵینەوەکانی زانستە دەریایی‌و زەریاکانی ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

ئەوەش هاتوە کە دروستبونی بیرۆکەکە، لەتێکڕای زیندەپاڵی ڕوناکیی لەگیا دەریاییەکان‌و توانایان لەبەکارهێنانی گیا دەریاییەکان لەژینگە سروشتییەکەی خۆیدا سەرچاوەیگرتوە.

لای خۆیەوە یانیڤ شلوسبێرگ یەکێک لەخانمە توێژەرە عیبرییەکە جەختیکردۆتەوە، بەکارهێنانی بیرۆکەکەیان دەبێتە شۆڕشێکی ڕاستەقینە لەبواری بەرهەمهێنانی وزە پاکەکان، بۆئەوەش زانا ئیسرائیلیەکان نمونەی سەرەتایی ئامێرێکیان دروستکردوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ تەوژمە کارەباییەکان لەحەوزێکی گەشەکردنی "کاهووی دەریا" کۆدەکاتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی