شارپرێس:
بەغداو واشنتۆن دەکەونە قۆناغێکی نوێی هاوبەشیی ستراتیژیی؛ زەیدیی بەدەستکەوتی ئابورییو بەڵێنی سەقامگیرییەوە لەکۆشكی سپی دەگەڕێتەوە.
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕاگەیاندو سوپاسی ئیدارەی ترهمپی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێی کراوە.
زەیدیی لەبڵاوکراوەیەکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، "لەکاتێکدا کۆتایی بەسەردانەکەمان بۆ واشنتۆن دەهێنینو دەگەڕێینەوە بۆ بەغدای ئازیز، سوپاسی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئیدارەی سەرۆک ترهمپو گەلی دۆستی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمو ڕێزلێنانەی کە لێمان کرا".
زهیدیى جەختی لەسەر بەردەوامیی کارەکانی حکومەت کردەوە بۆ چەسپاندنی هاوبەشیی ئابوریی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات، لەپاڵ بەهێزکردنی متمانەی دوولایەنەو داڕشتنی دیدگایەکی هاوبەش بۆ داهاتوو.
لەکۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوەکردوه، "ئەو ڕێککەوتنو یاداشتنامانەی لەم سەردانەدا واژۆکراون، دەبنە بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندییە دوقۆڵییەکان کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لەبوارە جیاوازەکاندا بونیادنراون، ئەمەش هاوکار دەبێت لەهەماهەنگی بەردەوام بۆ چەسپاندنی سەقامگیرییو گەشەپێدان لەعێراقو ناوچەکەدا".
