شارپرێس:
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (هێزە شیعییەکان) نیگەرانیو ناڕەزایەتی توندی خۆیان لەشێوازی گفتوگۆو ڕێککەوتنەکانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەردەبڕن، سەرچاوەیهكى باڵاى چوارچێوهى ههماههنگى لهڕێگهى شارپرێسهوه دهڵێت، "ناکۆکی قووڵ کەوتوەتە نێوان هاوپەیمانێتییەکەو سەرۆک وەزیران، بەهۆی ئەوەی ناوبراو بەتاکلایەنە بڕیاری لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی هەستیارداوە کە لەدەرەوەی ئیرادەی چوارچێوەی هەماهەنگی بون"، دهشڵێت، "بههیچ شێوهیهك حهشدو بهرهى مقاوهمه چهك ڕادهست ناكهن".
سەرچاوەیەکی باڵاو دیار لەنێو هێزە شیعییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "پێش گەشتەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن، کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدراو تێیدا کارنامەو پلانی گەشتەکە تاووتوێکران، لەو کۆبونەوەیەدا چەند بژاردەو هێڵێکی گشتی درانە سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا باسیان بکات، بەڵام ئەوەی لەواشنتۆن بینرا، تەواو پێچەوانەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان بوو".
بهگوێرهى وتەی سەرچاوەکە، "نیگەرانییە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەستن بەدۆسیە سیاسیی، ئەمنیو داراییەکانەوە، گەورەترین خاڵی ناڕەزایەتیش بریتییە لەدیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەچەکی دەستی گروپەکانی بەرەی مقاوەمەو حەشدی شەعبی".
وهكو سەرچاوەکەى شارپرێس جەختیکردەوە، "ئەم بابەتە بەهیچ جۆرێک قبوڵکراو نییەو ئەو گروپانە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری چەکەکانیان نابن".
وهكو ئهو سهرچاوهیه وتى، "لەئێستادا ئاستی دژایەتیو نیگەرانییەکان لەنێو سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا گەیشتوەتە بەرزترین ئاست، تەواوی سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە لەئامادەکاریدانو چاوەڕێی گەڕانەوەی سەرۆک وەزیران دەکەن بۆ بەغدا، تاوەکو لەکۆبونەوەیەکی بەپەلەو نائاساییدا ڕوبەڕوی بکەنەوەو ناچاریی بکەن ڕونکردنەوەی فەرمی لەسەر ئەم گۆڕانکارییە کتوپڕانە بدات".
