ئەمینداری یەكگرتوو هۆشداری لە خراپبوونی دۆخی ناوچەكە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەڵێت، جێی داخە زیاتر لە دە ساڵە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەسەرجەم چین و توێژەكانییەوە  هێشتا چارەسەر نەكراوە، بۆیە پێكهاتنی هێزەكانی دەسەڵات و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و سەروەركردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێویست دەزانین.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە "سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن و لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەو وێرانكەر و چارەنوس نادیار هەنگاو دەنێت، بەڵام بەداخەوە وا دیار نییە كە ئامادەسازیان بۆ كردبێت".

دەشڵێت "دەبێت هەوڵەكان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بن كەوا گەلەكەمان و هەرێمەكەمان ڕوبەڕوی كەمترین زیان ببێتەوە".

بەپەلە