شارپرێس:
ئاسایش له‌باره‌ى هه‌وڵێك بۆ ڕێگریی له‌بردنه‌وه‌ى چه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه زانیاریی ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه نادیارن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ شارپرێس نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى شاره‌زور ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌مانچه‌و تاپڕى ئاشكراكردوه.
ئاسایش نوسیویه‌تى:"به‌شه‌ونخونی‌و هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێم، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری‌و به‌دواداچونی ورد، هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه‌ی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕی (34) ده‌مانچه‌ی جۆری علوجی دوو نه‌جمه‌ی ئه‌مریكى".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، هاوكات ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر (10) تاپڕی جۆری فیدراڵ كه هه‌وڵدرابوو به‌شێوه‌ی قاچاخ بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و تائێستا تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه نادیارن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.
ش.هـ