بڕیارێکی نوێی ئۆپێک مەترسی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت زیاد دەکات

عیراق

04/01/2022‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا هەناردەی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە، بە ڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرز بکاتەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوتی سعودییە، بڕیاردرا لەمانگی داهاتووەوە بەشێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو، مانگانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان زیادبکرێت.

بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی ڕێکخراوەکە کردوویەتی، تا سێ مانگی سەرەتای 2022 یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاد دەکات، هاوکات لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەو بڕە بۆ 24 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزدەبێتەوە.

شارەزایانی ئابووریی هەرچەندە هەنگاوەکەی ئۆپیک بە گرنگ بۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە و بەتایبەت عێراق هەڵدەسەنگێنن، بەڵام دەڵێن مەترسی هەیە بەهۆی ئەو بڕیارەوە نرخی نەوت دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.