پێنج سوودی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر

تەندروستی

05/01/2022‌ 585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی " کۆنستلو" راپۆرتێکی پزیشکی دیارترین ئەو سوودە تەندرووستیی و دەروونیانەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی بەرکەوتن بە تیشکی خۆرەوە پێمان دەگات، لەوانە نەهێشتنی بەشێکی زۆر لە گرفتە تەندرووستییەکان و باشکردنی دۆخی مەزاجی مرۆڤ.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە سوودەکانی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بریتین لە دابینکردنی لەسەدا 90 ی پێداویستییە رۆژانەییەکانی جەستە لە ڤیتامین دی، کە لای خۆیەوە رۆڵی هەیە لە نەهێشتنی بەشێکی زۆر لەو گرفتە تەندروستیانەی بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگریی جەستەوە درووستدەبن.

ئەوەش هاتووە" لە سوودەکانی تر وەک بەرهەمهێنانی ئۆکسیدی نیتریک کە مەترسیی قەڵەوبوون و نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە، هەروەک یارمەتیدەرە لە باشکردنی دۆخی مەزاجی و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکان".

بەپێی راپۆرتەکە لە سوودەکانی تری بەرکەوتنی تیشکی خۆر؛ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین لە جەستەدا کە هۆڕمۆنێکە دەبێتە هۆی درووستبوونی هەستکردنی مرۆڤ بە خەو، ئەوە جگە لە دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی