ئەسینسۆ پێش سەرجەم یاریزانەكانی ریاڵ مەدرید كەوت

وەرزش

06/01/2022‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماركۆ ئەسینسۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید ژمارە پێوانەییەكی نایابی تۆمار كرد ئەمەیش پاش ئەوە دێت كە یانەكەی لە هەفتەی 32 ی جامی شای یئیسپانیا توانی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ئەلكۆیانۆ بباتەوە.

ئیدیر میلیتاو و ماركۆ ئەسینسۆ توانیان دوو گۆڵی سەرەتای ریاڵ مەدرید تۆمار بكەن، پاشان گۆڵپارێزی ئەلكۆیانۆ گۆڵێكی بە هەڵە لە دژی خۆیان تۆمار كرد هەروەها  گۆڵەكەی یانەی ئەلكۆیانۆ لەلایەن دانیێڵ ڤیگاوە تۆمار كرا.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەكان، ئەسینسۆ تاكە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە كە توانیبێتی لەم وەرزە لە سەرجەم خولە جیاوازەكان گۆڵ تۆمار بكات.

ئەسینسۆ لەم وەرزە حەوت گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە، پێنج گۆڵ لە خولی ئیسپانی، گۆڵێك لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا و گۆڵێكیش لە جامی شای ئیسپانیا.

رەنج رەسول

بەپەلە