چۆن بەگوێرەی رەنگەکانیان سوودی میوە جیاوازەکان بزانین

تەندروستی

09/01/2022‌ 963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خانمە پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خۆراکیی رایدەگەیەنێت کە زۆرجار رەنگی میوە و سەوزەکان ئاماژە بە بوونی ئەو ماددانە دەکەن کە تێیدا و جەستەی مرۆڤ پێیویستییەتی.

دوکتۆرە ئەلیۆنا گلۆشاکۆڤا بە ئاژانسی نۆڤۆستی رووسیی وتووە"میوە و سەوزە ڕەنگ سوورەکان مانای بوونی پێکهاتەی لایکۆبینە کە وەک دژە ئۆکسێنێک کاردەکات، واتە ڕێگریی لە دوروستبوونی هەوکردنەکانی جەستە دەگرێت، کە لەناو شووتی و تەماتە و گریپ فرووتی سور و توور و  شێلم وکرانبێریدا هەیە.

بە وتەی ئەو، رەنگی پرتەقاڵی مانای بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامن ئەی و سی دەگەیەنێت کە بەزۆری لە گێزەر و پرتەقاڵ و مانگۆ و پەتاتەی شیرین و کشمیشدا هەیە.

هەرچی سەوزە و  میوە رەنگ زەردەکانن، ئەوە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین (A و B) یان لەناودایە، وەک تەماتەی زەرد و لیمۆ و ئەناناس و بیبەری زەرد.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی