حکومەتى هەرێم: لە ٢٠٢١ چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

کوردستان

09/01/2022‌ 720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ماوەی حەوت ساڵدا سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.

لە ئامارێکدا کە فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێم رگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە رایگەیاندوە،  هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ٢٠١٥-٢٠٢١، بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ساڵی ٢٠١٥دا "٧٨٢" هەزار گەشتیار و لە ٢٠١٦ یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووەو لە ساڵی ٢٠١٧ دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٨ سێ ملیۆن و پێنج هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٩ سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە.

هەروەها  لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زۆربەی سنوورەکان لە جیھاندا داخرابوون، ژمارەی گەشتیاران لەو ساڵەدا کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ٨٤٦ هەزار گەشتیار بووە.

هەر بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەساڵی ٢٠٢١دا، چوار ملیۆن گەشتیاران هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

س.هـ