خەرجی ئینتەرنێتى حکومەت تەنیا لە دوو پارێزگا زیاتر لە ٦ ملیار دینار بووە

کوردستان

09/01/2022‌ 865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ئاشکرای کردوە کە خەرجى ئینتەرنێتى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ٦ ملیار دینار بووە.

بەپێی نوسراوێک کەوێنەیەکى بەتایبەت دەست شارپرێس کەوتووە، خەرجى بەکارهێنانى ئینتەرنێتى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین ٦ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بووە کە لەلایەن کۆمپانیای (ئای کیوو) دابین کراوە.

 

بەپەلە