كاڤانی دەچێتە بەرشەلۆنە ؟

وەرزش

10/01/2022‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رالف رانگنیك راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی سەبارەت بە چارەنوسی ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایی و یاریزانی یانەی شەیتانە سورەكان لێدوان دەدات.

راپۆرتی رۆژنامە وەرزشییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، كاڤانی تەمەن 34 ساڵ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد كۆتایی پێدێت و روو لە یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

رانگنیك لە لێدوانەكانیدا كە لە هەژماری فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوس بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، ماوەی نیو كاتژمێر لەگەڵ كاڤانی قسەم كردووە و پێی وتوم، لە یانەی مانچستەر یونایتد دەمێنمەوە.

وتیشی، كاڤانی یاریزانێكە دەكرێت پشتی پێ ببەسترێت و ببێت بە نمونەی یاریكردن بۆ یاریزانە لاوەكان.

رەنج رەسول