شارپرێس:
ده‌سته‌ى ژینگه له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر كوشتنى پشیله‌یه‌كى كێوى بكوژى پشیله‌كه‌یان به‌بڕى یه‌ك ملیۆن دینار سزاداوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، "دوای بڵاوبونەوەی وێنەیەك (كه كوشتنى پشیله‌یه‌ك بوو له‌جۆرى كاڕاكاڵ) له‌تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان لەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگەیی، نوێنەری یاسایی فەرمانگەكەمان به‌دواداچونی کرد بۆ كەیسەكەو سەردانی ناحیەی کەڵەكی كرد‌و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆماركرا لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی خەبات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئاژەڵی کێوی سامانێکی سروشتی‌و نیشتیمانیەو ڕاوکردنیان یان کوشتنیان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی به‌یاسا ڕێکخراوەو کەسی ڕاوچی یان سەرپێچیکار سزاده‌درێت به(حبس)کردن یان سزای پێبژاردن پاڵپشت بەپێی جێبەجێكردنی ڕێنمای ژماره (1)ی ساڵی (2015)ی دەستەی پاراستن‌و چاككردنی ژینگەی ھەرێم کە تایبەتە بەڕاوکردن‌و پاراستنی ئاژەڵی کێویی‌و باڵندەکان کە سزای ڕاوکردن یان کوشتنی ئەمجۆره ئاژەڵە دیاریکراوە کە بڕەکەی یەك ملیۆن دیناری عێراقییە".
ئ.ق


