شارپرێس:
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى هێزه‌كانى حه‌فتاو هه‌شتا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هیچ بڕیارێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه نیه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتوه، لەبارەی خه‌رجكردنى دەرماڵەی هێزەکانی حەفتاو هەشتا، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی رەسمی وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەوە نیە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وەزیری پێشمەرگە، تەواوی هەوڵەکانی خۆی لەوبارەیەوە خستۆتە گەڕ، لەبارەی دەرئەنجامەکانیشی ئاگادارتان دەکەینەوە، هەر فەرمانێکی وەزیری پێشمەرگە، لەبارەی سەرفکردنی دەرماڵەی یەکەی حەفتا و هەشتا هەبێت، لەچەند رۆژی داهاتوو بڵاوی دەکەینەوە.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاكه‌وتن ده‌رماڵه‌یان هاوتاى هاوپیشه‌كانیانه له‌عێراق بۆیه ئه‌وانه خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و هێزه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌رجه‌میان ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج ناكرێت.
ئ.ق