بنزیما نازناوێكی گرنگی بەدەستهێنا

وەرزش

14/01/2022‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كەریم بنزیمای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسای لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە بۆ ساڵی 2021 پێبەخشرا.

هاوكات خەڵاتی دووەم باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە كیلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەخشرا.

خەڵاتەكە لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە بۆ ساڵی 2021 رۆژی شەممەی رابردوو بەشخراوەتە كەریم بزیما و ئەمڕۆی رۆژی هەینی ئاشكراكراوە.

بنزیما لە ساڵی 2021 توانیویەتی 38 گۆڵ تۆمار بكات، 29 گۆڵ بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە بووە و 9 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار كردووە.

شیاوی باسە خەڵاتی سێیەم باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە نگۆلۆ كانتێ یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەخشراوە.

رەنج رەسول