شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسیه‌یان كه به‌بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا لێیان سه‌ندرایه‌وه، ده‌شڵێت:"مافى خۆمانه‌و ده‌ستوریش ڕێگه‌یداوه كه ڕێكارى یاسایى بگرینه‌به‌ر".
د. ڤیان سه‌برى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حزبه‌كه‌ى وتوه، "دواى ئه‌وه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، ئێستا وه‌كو پارتى به‌پێى ده‌ستور ده‌توانین تانه پێشكه‌شبكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دوو كورسیى فراكسیۆنى پارتى له‌نه‌ینه‌واو هه‌ولێر، بۆیه ئێستا كارده‌كه‌ین‌و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسییه به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى له‌دادگاى فیدڕاڵى، چونكه مافى خۆمانه‌و ده‌ستوریش ڕێگه‌یداوه كه ڕێكارى یاسایى بگرینه‌به‌ر".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى باسى به‌ڕێوه‌چونى دانیشتنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"له‌دواى بڕیارى داگاى فیدراڵى بۆ ڕاگرتنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى، بڕیارى وه‌لائى دادگاى فیدڕاڵى كاتییه، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه ئینجا دانیشتنى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
پێشتریش مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمى پارتى ڕایگەیاندبوو، "دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لەپارێزگاکانی ھەولێرو نەینەوا بەتاڵان بردراون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن، کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکەى 10ی ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوی ئاشكراكرد‌و بەپێی ئەنجامەکەش پارتى دوو کورسى لەهەولێرو موسڵ لەدەستدا کە هەردوو کورسییەکە بۆ یەکێتى چوو.
ش.هـ