شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم دوا زانیاریی له‌باره‌ى پێشبینیه‌كان بۆ ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە بارانبارین بەردەوامدەبێت‌و لەزۆربەی ناوچەکانی ھەرێمیش بەفر ده‌بارێت‌و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر داده‌بەزن‌و سبه‌ینێش له‌ناو سلێمانى به‌فر ده‌بارێت".
فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی ھەرێم ئاشكرایكردوه، ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌ى ڕ‌وى له‌هه‌رێم كردوه تا ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامیی ده‌بێت‌و ناوبه‌ناویش به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ بارانى به‌لێزمه ده‌بارێت.
ئه‌وه‌شى وت:"له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه ئاسمان دەبێتەوە ھەورو باران پچڕ پچڕ دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بارانبارین بەردەوامدەبێت‌و سبه‌ینێش ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین‌و پلەکانی گەرماش زۆر نزمدەبنەوە بەھۆی ئەوەی بارستەھەوایەکی سارد ڕوو لەناوچەکە دەکات‌و کاریگەرییەکانی لەمڕۆوە دەردەکەوێت به‌تایبه‌ت له‌شه‌ودا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "سبەینێ لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه سبەینێ تا نزیک ناوشارى سلێمانى بەفر ببارێت، بەڵام پارێزگاکانی دیکە لەسەنتەری شار پێشبینی ناکرێت بەفر ببارێت".
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم، له‌ڕۆژی سێشەممەوه کەشوھەوا سەقامگیرییەک بەخۆیەوە دەبینێت‌و ڕۆژی چوارشەممەش جارێکی دیکە بەفربارین زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو پلەکانی گەرما له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كانیش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بۆ ژێر سفر، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکە زیاتر دەبێت بۆ 8 تا 10 پلە بۆ ژێر سفر، کە تا کۆتایی ھەفتە بەمشێوەیە بەردەوامدەبێت".
بۆ یه‌كه‌مجار فازڵ ئیبراهیم ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەی بارانبارین تا ھەمان بەروار زیاترە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین ساڵی ڕابردوو وشکەساڵییەکی بەھێز بوو، بۆیە ناکرێت بەراوردی ساڵی ڕابردوی بکەین، بەڵام بەراورد بەساڵی ڕابردوو باشترە، بۆ نمونە ئەمساڵ لەھەولێر تائێستا 140ملم بارانباریوە، پارساڵ لەھەمانکات 74 ملم باران باریبوو".
ش.هـ