فەرماندەیەکی یەبەشە لە هێرشەکەی توركیادا بۆسەر شەنگال شەهید بوو

کوردستان

21/01/2022‌ 1157 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لە هێرشەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی توركیادا بۆسەر شەنگال كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامیدا، فەرماندەیەكی هێزەكانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال كرایە ئامانج.

ئەمڕۆ، کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای توركیا، هێرشیان کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل لە دۆڵی شیلۆ، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، فەرماندەیەک و شەرڤانێکی ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)شەهیدبوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە فەرماندەكەی یەبەشە ناوی ئێزدین شەنگالییە و ئەنڤەر تۆلهەڵدان كە شەڕڤانێكی یەبەشەیە لەگەڵیدا شەهیدبووە و دوو شەڕڤانی دیکەی یەبەشە برینداربوون.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە، ئەمە سێیەمین جارە سوپای توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە فەرماندەكانی یەبەشە دەكاتە ئامانج و تائێستا سێ فەرماندەی یەبەشە و چەند شەڕڤانێك لەو هێرشانەدا شەهیدبوون.

س.س