ئاراز شێخ جه‌نگى په‌یامێك ئاراسته‌ى یه‌كێتى ده‌كات

کوردستان

24/01/2022‌ 6825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌ندامێكى سڕكراوى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتى نوێ دره‌نگ تێگه‌یشتن كه‌ پارتى هیچ حسابێكیان بۆ ناكات"، ده‌شڵێت:"پارتى تۆڵه‌ى ئه‌وكاته‌ش له‌یه‌كێتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌وانشاد مام جه‌لال له‌1975 یه‌كێتى دامه‌زراندو شۆڕشى نوێى ده‌ستپێكرد".


له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاراز شێخ جه‌نگى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كه‌ به‌بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى سڕكراوه‌ نوسیویه‌تى:"یەکێتی نوێ درەنگ تێگەیشتن کە پارتی هیچ حیسابێکیان بۆ ناکات، بەپێچەوانەوە تۆڵەی ئەو زەمەنەشیان لێدەکاتەوە کە ڕەوانشاد مام جەلال لەدوای ساڵی 1975 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دامەزراندو شۆڕشی نوێی دەستپێكرد".

ئه‌وه‌شى ئاماژه‌ پێكردوه‌، "کەچی مخابن بڕیار بەدەستانی یەکێتی نوێ، لەسەر خواستی ئەوان کەوتنە دژایەتی ئەوکەسانەی کە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال‌و یەکێتیی ڕاستەقینە بون‌و ئامانجیان ڕاگرتنی باڵانسی هێزو گەشەپێدانی بیروڕای ئازاد بوو لەكوردستان".

په‌یامه‌كه‌ى ئاراز شێخ جه‌نگى له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ى دوێنێ له‌دواى ته‌واوبونى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، "كۆبونەوەكە هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەو پرسە كردو پێیوابوو كە پارتی تاكڕەوانەو لەدەرەوەی ویست‌و ئیرادەی یەكڕیزیی گەلی كوردو هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوەو ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی واژۆکردوەو لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشكەشكردوە".

ش.هـ

بەپەلە