نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر مەخمور و شەنگال هاتەدەنگ

کوردستان

02/02/2022‌ 1309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق داوای ڕێزگرتن لەسەروەری خاکی عێراق و پاراستنی دانیشتوانی ناوچەكە دەكاتەوە و دەڵێت: لە هێرشەكانی توركیادا قوربانی مەدەنی هەیە.
لە بەیاننامەیەکدا، نێردی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەسەر بۆردومانكردنی مەخمور و شەنگال لەلایەن توركیاوە ڕایگەیاند، دوای هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا کە بووە مایەی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو،پێویستە دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و هاریکارییەوە چارەسەر بکرێن.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی لە مەخموور و شنگال لە باشووری کوردستان و دێرکی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و ڕایگەیاند، دوو ئەندامی هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور لە ئەنجامی هێرشەكەدا گیانیان لەدەستدا.
س.س