بەهار مەحمود: بەهۆى ئەو بریارەى دەریکرد سەرۆکایەتى پەرلەمان کەوتووەتە ژێرپرسیارەوە

کوردستان

09/02/2022‌ 941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:

بەهار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و پسپۆری بواری یاسا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شارپرێسدا رایگەیاند، بڕیارەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بۆ کردنەوەى دەرگای خۆ پاڵاوتن تەواو سیاسییەو هیچ بەڵگەیەکى یاسایی نییە، رەنگە زیاتر بۆ رازیکردنى لایەنێک بێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، رەنگە ئەم بریارە دواخستنى زیاترى پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارە، بەڵام سەرۆکى پەرلەمان دەیتوانى داوا لە دادگای فیدراڵی بکات کە ئەو رێگەیە بدات کە بریارەکە بدات ئەوکات کێشەى بۆ دروست نەدەبوو.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو ئەوەشى خستەڕوو، بریارەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمان، هەم بۆ بەرژەوەندی لایەنێکەو هەمیش بۆ دەرچوونە لەو دەرچەیەى کە هەلبژاردنى  سەرۆک کۆماری تێکەوتووە، بۆیە ئیستا سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.

بەبڕوای ناوبراو سەرۆکایەتى پەرلەمان خۆیان دەیانتوانى کاندیدبوونى هۆشیار زێباری رەتبکەنەوە، چونکە خۆیان دەزانن کە پێشتر ناوبراو لەناو پەرلەمان متمانەى لێوەرگیراوەتەوە، بۆیە ئەوە پێویستى بە دادگای فیدراڵی نەبوو.

بەپەلە