لەدەربەندیخان خێزانێکى دەستکورت و هەژار پێویستی بە هاوکاری خێرخوازانە

کوردستان

29/04/2022‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرنامەى "میوانى تۆین"ی شارپرێس ئەمجارە لە دەربەندیخانە لەبۆ ناساندنى ماڵە هەژارو نەدارێکى دیکەی ئەم وڵاتە کە بەدەست نەبوونى و نەخۆشی و بێجگەییەوە هەراسان بوون، ئەوان رووی دەمیان دەکەنەوە خوا پێداوو خێرخوزان تا ئاوڕیان لێبدەنەوەو هاوکاریان بکەن.

ئەم ماڵە هەژارە کە پێنج کەسن لەناو خانویەکى خراپ و وێرانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە لەچەند لایەکەوە درزی تێبووە، بەڵام بەهۆی دەستکورتییەوە ناتوانن خانوەکەیان چاک بکەن.

ئەوان جەگە لەوەى دەستکورتی و نەدارى بڕستى لێبڕیون، چاویان لەدەستی خێرخوازان و سەرمایەدارانە بۆ ئەوەى هیچ نەبێت کەمێک ئارامی بەدڵیاندا بێت، بۆیە ئەوان لەرێگەى شارپرێسەوە داوای هاوکاریی لە خێرخوازان دەکەن.

دامەزراوەى میدیایی شارپرێس بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخان کردوە بەو خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و شارپرێس خەم و ئازارەکانیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و کەسانى خێرخواز.

بەرنامەی "میوانی تۆین" لەلایەن پێشکەشکار سارا عزەتەوە بە سپۆنسەری سەرەکى سەرمایەدارو خێرخوازی شاری سلێمانى مەریوان حاجی عەلی پێشکەش دەکرێت.