شارپرێس
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە
عێراق پەیامێکی لەسەر شەڕو ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە لە شەنگال بڵاوکردەوە
و وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەو ڕووداوانە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی، تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.
ئەمڕۆ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە عێراق لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشەوە لە تویتەری
خۆی بڵاویكردەوە، زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی
بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
یونامی جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ئاسایش
و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، دەشڵێت: ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان
چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
لە بەشێكی تری تویتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان
نابێتەوە.
لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ و پێدادان لە
نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پاراستنی شەنگال ـ یەبەشەدا لە شەنگال دەستپێکردووە و
شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوامە.
س.س