شارپرێس:
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان
هێزەكانی پاراستنی شەنگال و سوپای عێراقەوە سێ هەزار و 500 هاوڵاتی ئاوارەی
شەنگال بوون و ئاڵۆزییەكانیش بەردەوامییان هەیە.
ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک
بە بە میدیاكانی نزیك لە پارتی وت: تا ئێستا زیاتر لە 600 خێزانی شەنگال کە نزیکەی
سێ هەزار و 500 کەس دەبن بەھۆی ئاڵۆزییەکانی شەنگال ئاوارەبوون و گەیشتوونەتە سنووری
پارێزگای دهۆک.
جێگری پارێزگاری دھۆک ویشی: کارگێری پارێزگاری
دھۆک ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ جێگرکردنیان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دھۆک.
هەر لەسەر ئەو پرسە، ئەمڕۆ، نێردەی تایبەتی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشەوە
لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە
خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
یونامی جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ئاسایش
و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، دەشڵێت: ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان
چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
لە بەشێكی تری تویتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا
هاتووە: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.
لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ و پێدادان لە نێوان
سوپای عێراق و هێزەكانی پاراستنی شەنگال ـ یەبەشەدا لە شەنگال دەستپێکردووە و شەڕ و
ئاڵۆزیی بەردەوامە و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆی سوپای
عێراق و یەبەشەدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.
س.س
