پسپۆرێکی ئەمنیی عێراقیی: ئەوەی لەشەنگال دەگوزەرێت خواستی پارتی و تورکیایە

کوردستان

04/05/2022‌ 1443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆرێکی بواری ئەمنیی عێراقیی دەڵێت" درووستکردنی ئەو دۆخە ئەمنییەی بەسەر قەزای شەنگالدا سەپێنراوە سێ فاکتەری سەرەکیی لەپشتەوەیە کە دیاترینیان پلانی پارتی و تورکیایە بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی حەشدی ئێزیدی و گێرانەوەی پێشمەرگەکانی سەر بە پارتیی بۆناوچەکە، هاوشێوەی دۆخی ساڵی 2014 .


سەباح عگێلی پسپۆڕی بواری ئەمنیی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:ئەوەی ئێستا لەشەنگال دەگوزەرێت دەکرێت بۆ سێ هۆکاری سەرەکیی بگێڕینەوە، کە یەکەمیان بریتییە لەوەی کە چەند لایەنێک بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت دۆخی ناوچەکە بۆ پێش ساڵی 2014 بگێڕێتەوە و پێشمەرگەکانی خۆی لەناوچەکەدا بڵاوەپێبکات.

هەروەک وتویەتی: هۆکاری دووەم بریتییە لە فاکتەری ناوخۆیی بەدەستلەپشتدانی تورکیا بەمەبەستی دەرکردنی هێزەکانی پاراستنی شەنگال لەناوچەکەدا کە تورکیا بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستانیان هەژمار دەکات.

هەرچی فاکتەری سێیەمە پەیوەستە بەو ڕێککەوتنەی لەنێوان کازمی و پارتیدا کراوە بۆ چۆنێتی ئیدارەدانی قەزای شەنگال، کەبەپێی ئەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی نیشتیمانیی و هەواڵگریی عێراق لەناوچەکەدا بڵاودەکرێتەوە و هێزەکانی حەشدی ئێزیدی دووردەخرێتەوە، لەکاتێکدا ئەو هێزانە لەهەموو لایەک لەپێشترن بەرگریی لە شەنگال بکەن.

عگێلی هەروەک ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە چارەسەری قەیرانەکە بەوەدەبێت کە پیلانەکانی پارتی بۆ گێرانەوەی هێزە چەکدارەکانی بۆ قەزای شەنگال پووچەڵ بکرێتەوە و ئەرکی پاراستنی ناوچەکە بەرۆڵەکانی خۆیان لە پێکهاتەی ئێزیدی بسپێردرێت کە خۆی لە یەکینەکانی پاراستنی شەنگالدا دەبینێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی