شارپرێس:
ئەحمەد ڕەزا جەلالی كه هاوڵاتیه‌كى سویدیه، دواى ده‌ستگیركردنى له‌ئێران، ئێستا له‌و وڵاته لەژێر مەترسی لەسێدارەداندایە، ئێرانیش ده‌ڵێت:"ئه‌وكه‌سه سیخوڕ‌ى بۆ ئیسرائیل كردووه".
ئەحمەد ڕەزا جەلالی بەڕەچەڵەک ئێرانیه‌و دواى چونه وڵاتى سوید ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى وه‌رگرتووه‌و ئێستا بۆته هاوڵاتیه‌كى سویدى، دواى سه‌ردانى بۆ وڵاتى دایكى واته (ئێران) ده‌ستگیركراوه‌و ئێرانیش ده‌ڵێت:"سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل كردووه بۆیه سزای مەرگی بەسەردا سەپێندراوە".
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئاشكرایكردووه، "بڕیارە لەم مانگەدا سزاکەی به‌سه‌ردا جێبەجێبکرێت"، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دادگایی‌کردنی بەرپرسێکی پێشووی ئێرانی گومان‌لێکراو بەتاوانی جەنگ لەسوید کۆتاییپێهات.
ئەحمەد ڕەزا جەلالی پزیشك‌و توێژەره، ساڵی 2016 له‌كاتى چوونى بۆ ئێران دەستگیرکراوه‌و لە21ی مانگی پێنجى ئه‌مساڵیش بڕیاره لەسێدارە بدرێت.
لاى خۆیشیه‌وه ئاژانسی ئەسۆشیەیتد بڵاویكردۆته‌وه، وەزارەتی دەرەوەی سویدیش تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه‌و له‌ساڵانى ڕابردوودا چه‌ندجارێك به‌نوسراو له‌ڕێگه‌ى میدیاوه، سزای له‌سێداره‌دانى ئه‌وكه‌سه‌یان شەرمەزار کردووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حەمید نوری کە داواکارێکی گشتی پێشووی ئێرانییەو لەساڵی 2019 لەلایەن کاربەدەستانی سویده‌وه دەستگیرکرا به‌تۆمه‌تى تێوەگلان لەکوشتارێكدا کە 33 ساڵ لەمەوبەر لەزیندانێکی ئێران ئەنجامدرابوو، ئه‌گه‌ر بهاتایه نوری تاوانەکانی بەسەردا ساغ ببوایه‌ته‌وه، ئەوا پێشبینى ئه‌وه ده‌كرا، ڕووبەڕووی سزای زیندانی هەتا هەتایی ببێتەوە.