شارپرێس:
فەرماندەی لیوای 72ی فیرقەی 20ی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی قەزای شەنگال ئارامە.
عەلا جەنابی، فەرماندەی لیوای 72ی فیرقەی 20ی سوپای عێراق لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، دۆخی شەنگال ئارامە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئاوارەبوونی سەدان خێزانی شەنگال دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
بەوتەی فەرماندەکەی سوپای عێراق باسی لەوەشکرد، دۆخی سنونێ و خانەسۆر ئارامە و هیچ پێکدادانێک نییە.
پێشتر بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، سەدان خێزانی ئێزیدی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی سوپای عێراق و یەبەشەوە ئاوارە بوون.